لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی خۆڵبارینەوە ١٤ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کران

بەهۆی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینەوە کە چەند ڕۆژێکە ڕووی لە هەرێم کردووە ١٤ کەس لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. 

د. ئازاد ئەحمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ، ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەوە چەند ڕۆژێکە دەستیپێکردووە شەش کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون".

ئەوەشی خستەڕوو، لە قەزای ڕانیەش، هەشت کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و سەردانی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیەیان کردوە کە دوو کەسیان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین کەمدەبێتەوە، هەروەها 
پلەکانی گەرماش دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی دادەبەزن. 



PM:07:39:01/07/2025