ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" داواکاری خەڵکمان سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گەیاندە رەجەب تەیب ئەردۆغان".
کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" کۆبونەوەمان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆتاییهات، لە کۆبونەوەکەدا جەختم کردەوە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد سیاسەتی لە مێژینەی مام جەلالە."
یاروەیس دەشڵێت" داواکاری خەڵکی سلێمانیمان گەیاند سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەڕێزیان رایگەیاند وەزیرە پەیوەندارەکان و تیمەکەی رادەسپێرێت بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەڵسەنگاندنی خۆیان بدەن بە من".
سەبارەت بە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند بەلایانەوە گرنگە هەردوولا کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
وتیشی" سەبارەت بەکێشەی ئاو و ووشکەساڵی، سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاریدا سەرلەبەیانی سبەینێ بڕی ٤٢٠ مەتر سێجا لە چرکەیەکدا ٣٢٠ دیجلە و ١٠٠ فورات ئاو بۆ عێراق بەربدەنەوە".