وتەبێژی یەکەی ٧٠ ڕایدەگەیەنێت" ئەمشەو دوو درۆنیان تێکشکاندووە، بەڵام هێشتا سەرچاوەی درۆنەکان دیار نییە".
ئەحمەد لەتیف وتەبێژی یەکەی ٧٠، لەوبارەیەوە قسەی بۆ میدیاکان کردووە و رایگەیاندووە" دوو درۆنیان تێکشکاندوون، یەکێکیان لە سنووری تاسڵوجە و ئەوی دیکەیان لە دەرەوەی بارەگەی هێزکانیان خراوەتە خوارەوە، بەڵام هێشتا سەرچاوەی درۆنەکە دیار نییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا لایەنی "دەستدرێژیکاری" هێرشەکە دیار نییە، هەروەها بە دیاریکراوی نەزانراوە درۆنی دووەم لە کوێی هێزەکانی ٧٠ دا کەوتۆتە خوارەوە.
لای خۆشییەوە عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی ئاسایشی هەرێم، دەشڵێت" ئەمشەو دوو درۆن لە ناوچەی تاسڵوجەی سنوری سلێمانی کەوتە خوارەوە و دەستەبەجێ تیمەکانی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدەن و ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
لە ئێستادا هێزە ئەمنیەكان گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكە و پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.