ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێم کۆ دەبێتەوەو بەپێی کارنامەکە، کۆبوونەوەکە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی حکومەتی فیدراڵی و پرسی مووچە تاوتوێ دەکات.
ئەمرۆچوارشەممە دووی تەمموزی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاووتوێ مووچه و ههناردهكرنهوهی نهوت دهكات .
بەگوێرەی کارنامەکە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ دەکرێت، لە کۆبوونەوەکەدا خستنەڕووی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییە لە رۆژانی ٢٩ی حوزەیران تاوەکو ١ی تەمموزی ٢٠٢٥لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی حکومەتی فیدراڵی بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوونی خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پرسەکانی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت لەلایەن شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەریەک لە وەزیری سامانە سروشتییەکان و سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران دەخرێتەڕوو.
هاوکات، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە نوسراویان بە ژمارە (٥٠٦ ) لە دووی حوزەیرانی ٢٠٢٥سەبارەت بە خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکارانی هەرێمی کوردستان و پێشکەشکردنی ئامار و زانیاری بەرەوپێشچوونەکان و پێشکەشکردنی راسپاردە و پێشنیازەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە چاوەڕواندەکرا لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیار لە بارەی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بدرێت، بەڵام باسی ئەو پرسە نەکرا.