کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆتایی هات
چاوەڕوان دەبن
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کەمێک لەمەوبەر کۆتایی هات و بڕیار درا کە هیچی تر شاندی هەرێم سەردانی بەغدا نەکات.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی لەبارەی پرسی مووچە کۆتایی هات و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە هیچ شاندێکی دیکە سەردانی بەغدا نەکات و چاوەڕوانی وەڵامی محمەد شیاع سودانی بکەن سەبارەت بەو پێشنیازەی کە هەرێم بۆ بەغدای ناردووە.
لە کاتێکدا بەغداش جاوەڕوانی هەرێمە سەبارەت بەم پێشنیازەیانەی کە پێشکەشیان کردووە سەبارەت بە دۆسیەی نەوت.
بە گوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا هیچ هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە بەغداوە لەسەر مووچە نییە، لەمبارەشەوە شیروان دووبەردانی پەرلەمانتاری پارتی لە عێراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاند" بڕیارەکانی بەغدا لەسەر مووچە سیاسییە و حکومەتی عێراق دەیەوێت شتێک بەناوی هەرێمی کوردستان نەمێنێت و وەکوو پارێزگایەک لە عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکات".
ئەمە لەکاتێکدایە دوو مانگ زیاتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و چاوەڕواندەکرا لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیار لە بارەی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بدرێت، بەڵام باسی ئەو پرسە نەکرا.
PM:12:40:02/07/2025