ترەمپ داوا لە سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا دەکات دەستلەکاربکێشێتەوە

سەرۆکی ئەمریکا داوای دەستلەکارکێشانەوەی جیرۆم پاولی سەرۆکی بانکی ناوەندی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت" سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا پێویستە دەستبەجێ ئەو کارە بکات". 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە" پاولی نه‌یتوانیوه‌ له‌ كاره‌كه‌ى سه‌ركه‌وتوو بێت و نرخى سووى بانكى كه‌م بكاته‌وه‌ بۆ ١% و یان كه‌متر". 

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە جیرۆم پاول دەستبەجێ دەستلەکاربکێشێتەوە تا کەسێکی شیاوتر بۆ شوێنێکەی دیاریبکرێت. 

لای خۆیەوە جیرۆم پاول سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر باجەکانی ترەمپ نەبوایە، ئەگەری زۆرە ئەمساڵ ڕێژەی سوودی کەمبکرایەتەوە.

ترەمپ لە خولی یەکەمی خۆیدا پاولی بۆ سەرۆکایەتی بانکی ناوەندی ئەمریکا کاندید کردبوو، بڕیارە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٦دا خولی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا کۆتایی پێبێت.



AM:09:17:03/07/2025