ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا، بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لەسەر ناوچەکانی باشووری هەرێم زیاتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٥)کم دەبێت، مەودای (٦ - ٨)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا، هەروەها پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە نزمدەبنەوە و خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٦ - ٨)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٣٨
سلێمانی: ٣٧
دهۆک: ٣٨
زاخۆ: ٣٩
هەڵەبجە: ٣٨
کەرکوک: ٤١
حاجی ئۆمەران: ٢٨
سۆران: ٣٨
گەرمیان: ٤١