لە سنووری گەرمیان درۆنێک کەوتە خوارەوە و دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت" هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
لە بڵاوکراوەیەکدا، عەقید/سەلام عبدالخالق-وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند" لە کاتژمێر١:٢٠دەقیقەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٧/٣ لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
بەپێی بڵاوکراوەکە، لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.