دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد حاجی رەشید دەرکرد

دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر لە رێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری پێشوو و ئەندامی سەرکردایەتی ئێستای کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی عێراق دەرکردووە، بۆ رۆژی دواتر فەرمانگەی لێکۆڵەرەوەی دادوەری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، بە نووسراوی ١٩٨٠، داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی کردووە تۆمەتبارەکەیان بە دەستگیرکراوی رادەست بکات.

لە نووسراوەکەی فەرمانگەی لێکۆڵەرەوەی دادوەری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێردا هاتووە، "ئەحمەد حاجی رەشید لە لایەن ئێمەوە تۆمەتبار کراوە بە پێی مادەی (٢٢٦) لە یاسای (سزاکان)".

مادەی ٢٢٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سوکایەتی بە دامەزراوەکانی حکومەت و هێزە چەکدارەکان و دادگا دەکەن، سزاکەش بریتییە لە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان حەبسكردنی یاخود غەرامەكردن.
هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوە نووسراوی دادگاکە ئەحمەد حاجی رەشید روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

دەقی روونکردنەوەی ئەحمەد حاجی رەشید:

"کەناڵی عەهد لێدوانیکی منیان بەشێواوی بڵاوکردوەتەوە و دوای قسەکردن لەگەڵ کەناڵی ناوبراو ئاگادارکردنەوەیان کەسکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەم هەر بۆیە دوای لێبوردنیان کردوو دوو سەرنوسەری گروپەکەشیان لەکار دورخستەوە و سەرجەم هەواڵەکەشیان لەتواوی گروپی تلەگرام وسۆشیال میدیا سڕیەوە".




PM:11:04:03/07/2025