ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لەسەر بوونی کێشە و شەڕە تەقە سێ تۆمەتبار لە دوو گوندی سنووری قەزای خەبات دەستگیرکران".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" شەوی رابردوو کێشە و شەڕە تەقە لە نێوان دانیشتوانی دوو گوندی سنوری قەزای خەبات دروستبوو کە کێشەکە لەسەر زەوی و زار و دیاریکردنی سنوری گوندەکانیان بووە، لەسەر ئەم بابەتە سێ تۆمەتبار دەستگیر کران".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سێ تۆمەتبارە بەشداربوون لە کێشەی زەوی و زار و چەکیان بەکارهێناوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکران و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.