کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا، هەروەها پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە دادەبەزن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای (٧ - ٩)کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٣٨

سلێمانی: ٣٧

دهۆک: ٣٨

زاخۆ: ٣٩

هەڵەبجە: ٣٩

کەرکوک: ٤٠

حاجی ئۆمەران: ٢٧

سۆران: ٣٦

گەرمیان: ٤١



AM:10:34:04/07/2025