لەم هەفتەیەدا 8 وەزارەت موچە وەردەگرن
به‌رێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی سێی سلێمانی، رایگه‌یاند رەنگە له‌م هه‌فته‌یه‌دا فه‌رمانبه‌رانی هه‌شت وه‌زاره‌ت موچه‌ی مانگی 10 وه‌ربگرن.
محەمه‌د حسێن، به‌رێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی سێ له سلێمانی، به سایتی KNNC راگه‌یاند: تائێستا حكومه‌تی عیراق نیوملیار دۆلاری بۆ هه‌رێم ناردوه.
سه‌باره‌ت به پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌رێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی سێی سلێمانی، وتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له گه‌نجینه‌كان سه‌نراوه‌ته‌وه بۆ پێدانی زانیار ناتوانم كاتێك بڵێم كه موچه ده‌درێت‌و چ وه‌زاره‌تێك موچه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام وه‌ك بیستومه ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌شت وه‌زاره‌ت و ده‌سته موچه وه‌رده‌گرن".
ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده نه‌بوو ناوی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه ئاشكرابكات كه‌له‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه وه‌رده‌گرن، چونكه ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی نییه.
به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد، بریاره له‌م مانگه‌دا حكومه‌تی عیراق، بری یه‌ك ملیار دۆلار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات‌و پێشتریش نیو ملیاری ره‌وانه كردبوو.
PM:02:50:06/12/2014