لە هەرێم پشووی عاشورا راگەیەندرا


حکومەتی هەرێم رایگەیاند" سبەی شەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە".

 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رۆژی هەینی ٤ ی تەموز رایگەیاند" ڕۆژی شەممە،٥ ی تەممووزی ٢٠٢٥، بەپێی بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێم، بەبۆنەی ڕۆژی عاشووراوە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە". 

ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٥، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.

حکومەتی عێراق رۆژی یەک شەممە وەک رۆژی عاشورا راگەیاند و کرایە پشوو.




PM:07:13:04/07/2025