لە بارەی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر
ناوخۆی هەرێم روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە


وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئەو ده‌نگۆیه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ کە گوایە شەوی ڕابردوو لە هەولێر بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەر بە ئیسرائیل.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم شەوی ٤ ی ته‌مموزی ٢٠٢٥، لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت" لە چەند میدیایەکی ئەلیکترۆنی فەرمی لە ئێران، وا بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە شەوی ڕابردوو لە هەولێر بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەر بە ئیسرائیل".

وەزارەتی ناوخۆ ده‌شڵێت " هەموو ئەو هەواڵانە چەواشەکارین و دوورن لە ڕاستی، نە بنکەی ئیسرائیلی لە کوردستان هەیه‌ و نە ئۆپەراسیۆنێكی له‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌نجام دراوه"‌.

هه‌روه‌ها ئاشکرای دەکات، شەوی ڕابردوو درۆنێک لە ناوچەیەکی چۆلەوانی لە نزیک هەولێر کەوتووه‌تە خوارەوە. ئەم هێرشانەش لە لایەن هەندێ گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە ئەنجام دەدرێن و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی فیدراڵی سنوورێک بۆ ئەم کارە تێکدەرانە دابنێن و ڕێکاری یاسایی بەرانبەر بە تاوانباران بگرنە بەر.




AM:12:40:05/07/2025