وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی "خوولی دووەم”ی پۆلی ٩ی بنەڕەتی ڕاگەیاند.
لیژنەی بالای تاقیكردنەوەكان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .
ڕاشیگەیاندووە، کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، خوێندكاران دەتوانێت لە خوێندنگەكان فۆرمی پەڵپ (اعتراچ) پربکەنەوە لە ڕێکەوتی ٦ی۷ی۲۰۲٥ تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی فەرمانگەکان ڕێکەوتی ۹ی۷ی۲۰۲٥ ، بەدڵنیایەوە بەوردی لە ئەنجامەکان دەکۆڵینەوە.