زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم دەخرێتەڕوو

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئه‌گه‌ر هه‌رێم داواکارییەکانی بەغداد جێبەجێ نەکات، ئەوا ڕوبه‌ڕوى كێشه دەبێتەوە". 

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە" لە کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نى ئابوورى عێراق جەخت لە لەسەر پرسی تەوتینکردنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم و چارەسەرکردنی گرفتی مووچەکانیانی کرایەوە تا مووچەکانیان خەرجبکرێت". 

فوئاد حسێن ڕاشیگەیاندو" لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانی بەغداد، حکومەتی هەرێم ڕوبه‌ڕوى كێشه‌ی گەورە دەبێتەوە". 

ماوەی نزیکەی دوو مانگە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی هەردوو مانگی پێنج و شەشی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و تائێستاش هیچ ئاسۆیەکی ڕوون نییە بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان. 



PM:09:09:05/07/2025