ئەمڕۆ شەممە لە سنوری قەزای زاخۆ کرێکارێک کە باوکی شەش منداڵە، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
ئەمیر عەلی وتەبێژی تەندروستی زاخۆ، ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لەسەر باڵەخانەیەک لە زاخۆ، بەهۆی شۆرتی کارەباوە تەزووی کارەبا گرتوویەتی و ڕاستەوخۆ گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەو کرێکارە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
کرێکارەکە ناوی ئەکرەم حەمیدی تەمەن ٤٠ ساڵە و باوکی شەش منداڵ بووە و لە زاخۆ کاری کردووە.