گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەروی تورکیا ، ئاسمانەکەشی لە تورکیا بەرووی ئەوروپادا بەمزوانە دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی تەموزی ٢٠٢٥ سەرچاوەیەکی ئاگاداری باڵا بە (سپی میدیای) راگەیاند " کە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەروی فڕۆکەخانەکانی تورکیا و ئاسمانی ئەو وڵاتەدابەرەو ئەوروپا لە بەرواری ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٥ ( واتە ٢٠ی ئەم مانگە) دەکرێتەوە".
بە پێی زانیاریئیەکانی سەرچاوەکەی سپی" نوتام NOTAM( واتە ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمیە بۆ فڕۆکەوانەکان وئەوانەی لە بواری فڕۆکەوانی کاردەکەن کە بە پێی ئەو ئاگدارکردنەوەیە دەبێت لەدەوای دەرچونییەوە جێبەجێی بکەن) لابراوە لەسەر گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەروی ئاسمان و فڕۆکەخانەی تورکیادا، " واتە هەر کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی دەییەوێت لەدەوای ٢٠ ی تەموزەوە گەشت لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە یان فڕۆکەخانەکانی تورکیاوە گەشت بکەن بۆ یەکتری مۆڵەتیان پێدەدرێت وئازادن".
سەرچاوەکەی سپی وتیشی" لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە پەیوەندی کراوە بە دەسەڵاتی مەدەنی فڕۆکەوانی عێراقەوە کە روونکردنەوەیان بدەنێ لەسەر ئەم هەڵوێستە نوێیە تورکیا، ئەوانیش لای خۆیانەوە پشتراستیان کردووەتەوە لە ٢٠ی تەموزەوە کە هەر کۆمپیانیەک لە تورکیاوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی یان بە پێچەوانەوە گەشت بکەن یان ئاسمانی تورکیا بەکار بێنن ئازادن ودەتوانن دەست بە گەشتەکان بکەن".
هەرچەندە بە فەرمی راگەیەنراوە کە داخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا تا ٦ی ئۆکتۆبەر درێژکراوەتەوەو، بەڵام بە پێی ئەو زانیاریانەی لە فڕۆکەخانەی سلیمانی ، دەزگای فڕۆکەخانەی مەدەنی عێراق دەست سپی کەوتووە، لە ٢٠ی تەموزەوە کۆمپانییاکان سەرپشک دەکرێن کە لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەشت بۆ فڕۆکەخاخانەی تورکیا بکەن وبە پێچەوانەشەوە.
رۆژی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٣، هێڵی فڕۆکەوانی تورکیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا راگرت، دواتریش حکومەتی تورکیا بڕیاریدا رێگە بەهیچ فڕۆکەیەک نەدرێت لە تورکیاوە گەشت بۆ سلێمانی بکات بە بیانووی ئەوەی کە " ناوچەکانی سلێمانی پەیوەندیان لەگەڵ پەکەکە هەبوو و ئەو فڕۆکەخانەشیان بەکار دێنا". تورکیا لەو کاتەوە چەندجارێک و بە بەردەوامی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردووەتەوە.
(سپی) لە کاتێکدا زانیاری ئەوەی لەلایە کە گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی بەرەو تورکیا لە ٢٠ی مانگدا دەکرێتەوە کە ئاگاداری ئەو فۆرمەش هەیە کە فڕۆکەوانی تورکیا راگرتنی گەشتەکانی تا ٦ی ئۆکتۆبەر درێژ کردووەتەوە.
فۆڕمی درێژکردنەوەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرەو تورکیا