روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ٧٠ بارهەڵگر لە چەک و پێداویستیی سەربازیی لەڕێگەی دەروازەی وەلید کە هاوسنووری هەرێمی کوردستانە، رەوانەی بنکەی خەراب جیر لە رمێلانی رۆژئاوای کوردستان کردووە.
ئەوەشهاتووە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ٢٠ بارهەڵگری دیکەی چەک و تەقەمەنی بەهەمان شێوە لە هەرێمی کوردستانەوە بردووەتەوە بارەگای قەسرک لە حەسەکە.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئێستا ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا هەزار و ٥٠٠ سەربازە و پێشتریش ٥٠٠ سەربازی دیکەی لە سووریا کشاندبووەوە، لەکاتێکدا لە سەردەمی دەسەڵاتی پێشووی سووریا ژمارەی سەربازانی ئەمریکا زیاتر لە دوو هەزار سەرباز بووە.