دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت و بەپێی جۆریان نرخیان بۆ دادەنرێت.
یەکشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٥، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕاسپاردنی محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی لێژنەی بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی گەنمی ماوەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، دوات کۆبوونەوە لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکانی خۆشناو و قەیوان، بڕیاردرا بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بەم شێوەیەی خوارەوە:
١- گەنمی پلە یەک بە ٥٥٠ هەزار دینار.
٢- گەنمی پلە دوو بە ٥٢٥ هەزار دینار.
٣-پرۆسەی وەرگرتنەکە لە ڕێککەوتی ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، دەستپێدەکات و ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت، هاوکات شایستە داراییەکانی جووتیاران لە ماوەی دوومانگدا لەلایەن هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان خەرج دەکرێت.