وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایدەگەیەنێت" پێنج سەربازی وڵاتەكەمان لە ئەشكەوتنێكی هەرێمی كوردستان بەهۆی كاریگەربونییان بە گازی میسان گیانیان لەدەستداوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بەرگری توركیا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" لە کاتی چالاکییەکانی گەڕان و پشکنین بۆ گەیشتن بە تەرمی ئەفسەرێكی هێزی پیادە بەناوی نوری مێلیح بۆزکورت کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ قوفڵ لە باکوری عێراق شەهید بوو ١٩ سەربازمان بە گازی میسان ژەهراوی بوون".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێنج لەو سەربازانەی كە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
ڕوونیشیکردەوە، ئەو ئەشكەوتە پێشتر وەك نەخۆشخانە بەكارهێنراوە.