زیقار.. دوو هاوڵاتی کورد بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری پارێزگای زیقار دوو هاوڵاتی کورد گیانیان لەدەستدا کە هەردووکیان دانیشتووی هەولێرن. 
 
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، لە نزیک شاری ناسریە لە پارێزگای زیقار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ژمارە هەولێر لەگەڵ بارگهەڵگرێکدا پێکیاندادا.

ئاماژە بەوەشدەکەن، لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە 
ھەردووکیان خێزاندارن و دانیشتووی سنووری پارێزگای ھەولێرن و بەمەبەستی کارکردن ڕوویان لە شاری ناسریە کردووە. 



PM:09:37:06/07/2025