"هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕادەستکردنی نەوت بە بەغداد"

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت" هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر ڕادەستکردنی نەوت بە بەغداد". 

ئەمشەو یەکشەممە میدیایەکی نزیک لە پارتی ڕایگەیاند" رەشنووسی رێککەوتن لەبارەی رادەستکردن و هەناردەی نەوت لە قۆناغی کۆتاییدایە کە شاندێک لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دوو مەبەست، یەکەمیان، دیاریکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان و، دووەم، دیاریکردنی ئاستی پێویستی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ بەرهەمە نەوتییەکانی وەک نەوتی سپی، بەنزین، گازۆیل، کە بە گوێرەی رێککەوتنەکە دەبێت حکومەتی فیدراڵ دابینی بکات". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، خەمڵاندنی سەرەتایی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە ٥٠ بۆ ٥٥ هەزار بەرمیل نەوتە بۆ ئەوەی بینێرێت بۆ پاڵاوگەکان و بەرهەمە نەوتییەکانی لێ بەرهەم بهێنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە رۆژی دووشەممە ٧ی تەموز، وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بە بەغداد بگات بەوەی بەو شێوازی رادەستکردنی نەوتە ڕازییە. 



PM:10:47:06/07/2025