کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی هەرێم وبەغدا لەسەر کێشەکانی بەردەم ناردنی مووچە و هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێم و بە تایبەتی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامێکی دڵخۆشکەریان نەبووە و بەغدا سوورە لەسەر داواکارییەکانی ولە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری چارەنوس لەسەر موجەی هەرێم بدات، هەرچی هەرێمی کوردستانە جەخت لەوەدەکاتاتەوە کە ئامادە نییە هەموو نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێم رادەستی بەغدا بکات".
لەمبارەوە کەناڵی ( ئاڤا میدیا) نزیک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، لەزاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم بڵاوی کردووەتەوە " کە هەرێمی کوردستان ئامادە نییە هەموو نەوتی بەرهەمهێندراو رادەستی بەغدا بکات و بڕێکی بۆ کاروباری ناوخۆ و پێداویستی خۆیان جەختی لێدەکەنەوە ".
ئەمە لە کاتێکدایە کە سبەی سێشەممە رۆژێکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بڕیارە رەشنوسێک لە نێوان هەرێم وبەغدا ئەمڕۆ دوو شەممە رێککەوتنی لەسەر بکرێت و سودانی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆببنەوەوەو سبەی سێ شەممەش ببرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی وەکو بڕیاری لەسەر بدرێت، گەر ئەمڕۆ هەرێم و سودانی لەسەری رێکبکەون، ئەگەر زۆرە ئیدارەی دەوڵەتیش رەزامەندی پێشان بدات و بەمجۆرە لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر بکرێت.
یەکەمیان نەوتە: پێشنیازی هەرێم چی بێت و پێشنیازی عێراق چی بێت، نزیک بوونەوەیەک لەم دوانەی تیایدا دەبێت،بەڵام حکومەتی هەرێم ئامادە نییە کە هەمووی نەوت رادەست بکات.
یەکەمیان نەوتە: پێشنیازی هەرێم چی بێت و پێشنیازی عێراق چی بێت، نزیک بوونەوەیەک لەم دوانەی تیایدا دەبێت،بەڵام حکومەتی هەرێم ئامادە نییە کە هەمووی نەوت رادەست بکات.
یەکەم: پێشنیازی هەرێم چی بێت و پێشنیازی عێراق چی بێت، نزیک بوونەوەیەک لەم دوانەی تیایدا دەبێت،بەڵام حکومەتی هەرێم ئامادە نییە کە هەمووی نەوت رادەست بکات.
دووەم: داهاتی نانەوتی : کە لە مانگەکانی داهاتوو جیاوازی لەسەر رەقەمەکەی هەبوو، لە رەشنوسەکەدا وەردەکاری تێدا دەبێت کە چی دەگرێتەوە و دەبێت هەرێم چەندی بنێرێت و بەغدا لەسەر رەزامەندی بدات.
سێیەم: لەبارەی لیست وتەوتین وبەبانکی کردن کە کێشەیەکی ئەوتۆیان لەسەر نییە تێێدا دەبێت.
هەر دوێنێش مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەمەد مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیان کرد.