بەهۆی ئەو با بەهێزەی لە شەوی ڕابردووەوە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری گرتووەتەوە چەند دارێکی گەورەی شکاندووەتەوە، کارەبای سلێمانیش دەڵێت،١٩ فیدەر لە ناوشار و شەش فیدەر لە دەرەوەی شار کێشەیان بۆ دروست بووە و کارەباکەیان کوژاوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی بەهۆی ئەو ڕەشەبایەی كە لە شەوی رابردوەوە سنوری پارێزگای سلێمانی گرتوەتەوە، لە ناو شار ١٩ فیدەری كارەبای كێشەی هەیە و لەدەرەوەی شاریش شەش فیدەر كێشەیان هەیە.
باسی لەوەشکردووە: لە ئێستاشدا تیمی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبای سەرقاڵی چارەسەری كێشەكانن، تا بەزوترین كارەبا بۆ هاووڵایان بگێڕنەوە.