وەزارەتی پەروەردە لە بەرژەوەندی قوتابیانی پۆلی ٩ بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا بە پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ خوێندکارانی قۆناغی نۆـی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی بڕیاردرا بە پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ خوێندکارانی قۆناغی نۆـی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە.

هەروەها، بڕیارەکە سوودی بۆ ئەو خوێندکارانە دەبێت، کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە وانەیەک یان زیاتر بە کۆی گشتی پێنج نمرەیان کەمە بۆ دەرچوون.



PM:12:40:07/07/2025