سەرچاوەیەک بۆ سپی میدیا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سەرکردە شیعەکانی عێراق کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن و تێدا بڕیارە لە چارەنوسی ڕێککەوتنی نێوان بەغداد و هەولێر دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکان ئەگەڕ ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بگەنە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە ڕەشنوسی ڕێککەوتنی نێوانیان، ئەوا سەرکردە شیعەکان لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەنجام دەدەن و بڕیاری کۆتایی لەسەر پەسەندکردنی ڕەشنوسی ڕێککەوتنەکە دەدرێت.
لە کۆبونەوەکەش پێشبینی دەکرێت فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بێت و وەک نوێنەری لایەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەیاندی وەڵامی هەرێم بۆ ڕەشنوسی کۆبونەوەکە و کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق سەردانی بەغدادیان کردوە.