كۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لە کۆشکی سەرۆک کۆمار لە ئەنكەرە، دەستیپێكرد.

ئاندی ئیمراڵی پێكهاتووە لە (پەروین بوڵدان) و (مەدحەت سانجار)، لەلایەن ئەردۆغانیشەوە هەریەكە لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیریی میت و (ئەفکان ئالا، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە لە پەرلەمانی تورکیا ئامادەن.

کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەدەچێت و دوای ڕۆژێك دێت لە دیداری شاندی (دەم پارتی) لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە دورگەی ئیمرالی.

بڕیارە لەدوای ئەم كۆبوونەوەیەوە ئیتر پرسی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد لە توركیا بچێتە قۆناغێكی نوێوە.



PM:03:47:07/07/2025