شاندی دەم پارتی: لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان جەخت کرایەوە کە ئیرادەی هاوبەش بۆ پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی

شاندی دەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئیرادەی هاوبەش بۆ پێشخستنی پرۆسەکە بەردەوامی پێ بدرێت.

دووشه‌ممه‌، ٧ی ته‌ممووزی ٢٠٢٥، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت، شاندەکە بۆچوون و پێشنیازەکانی خۆی لەبارەی ئەو قۆناغە نوێیەی کە پرۆسەکە پێی گەیشتووە و هەنگاوەکانی داهاتووی کە چی بکرێت بۆ پرۆسەکە لەگەڵ سەرۆک کۆمار تاوتوێ کرد.

شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە کە ئیرادەی هاوبەش بۆ پێشخستنی پرۆسەکە بەردەوامی پێ بدرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە، شاندی دەم پارتی پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار ، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گفتوگۆ کراوە.




PM:06:00:07/07/2025