جێگری سەرۆکی کاربەڕێکەری حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لەگەڵ بەغداد دەگەینە رێككەوتن".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی کاربەڕێکەری حکومەتی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" پێشتر وەفدێكی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و كۆبوونەوەكان باشبوون".
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا وەفدێكی هەرێم لە بەغدایە و بەیانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە،
بڕیارە وەفدەكەی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆش لە بەغداد كۆبوونەوە ئەنجامبدەن.