"ئەگەر بەغداد نەیەتە پێشەوە بارزانی لە بەغداد دەکشێنەوە"

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ڕێکنەکەون، ئەوا بارزانی لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکشیتەوە". 

ئەمشەو دووشەممە میدیای کەی ئێن ئێن لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە" پارتی دیموکراتی کورستان، دوای نەگەشتنە ڕێکەوتنی شاندی هەرێم و بەغداد، کۆتا هەوڵ دەدات و نامەیەکی مەسعود بارزانی لە ڕێگەی فوئاد حسێنەوە دەگەیەنێتە هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت و لەوێ تاوتویی ناوەڕۆکی نامەکە دەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت لەسەر پەیامەکەی مەسعود بارزانی ڕێکنەکەوتن، ئەوا پارتی رۆژی پێنجشەممە بڕیاری کشانەوە دەدات لە پڕۆسەی سیاسی عێراق.

ماوەی زیاتر لە ٦٠ رۆژە موچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و تائێستاش هیچ ئاسۆیەکی ڕوون نییە بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان. 



PM:11:15:07/07/2025