گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێدەکاتەوە


هێڵی ئاسمانی " ماهان ئێر " گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەست پێ ئەکاتەوە.

فڕۆکەخانەی سلێمانی شەوی ٧ ی تەموز رایگەیاند " بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن (هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر)ەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، وابڕیارە لە (٢٠٢٥/٧/١٨) گەشتە ئاسمانیەکانیان لە نێوان (تاران-سلێمانی-تاران) دەست پێبکەنەوە".

بەهۆ شەڕی ١٢ رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە ئاسمانی ئێران بەڕووی گشتە ئاسمانیەکانیان لەگەڵ وڵاتانی تردا هەڵپەسێردرا، بەڵام وردە وردە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە دەستپێکدەکاتەوە.




AM:12:28:08/07/2025