داعش تۆپبارانی ناو شاری كۆبانێ ده‌كات
چەكدارانی داعش پاش چەندین شكستیان لە كۆبانێ ئێستا كەوتوونەتە تۆپبارانی شارەكە‌و پێشمەرگە‌و شەڕڤانانیش بە چەكی قورس وەڵامیان دەدەنەوە.
لەمبارەیەوە عه‌مید (ڕه‌شید زێباری) جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌كۆبانێ بهNNAڕاگه‌یاند، گر‌وپی تیرۆریستی داعش دوێنێ هه‌وڵی زۆریاندا له‌به‌شی خۆرهه‌ڵات پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام به‌توندی یه‌په‌گه ڕوبه‌ڕویان بونه‌وه‌و تێكشكێندران‌و زیانێكی زۆریان پێگه‌یشت.
عه‌مید ڕه‌شید وتی:"، له‌ئێستادا داعش به‌هاوه‌ن بۆردومانی ناو كۆبانێ ده‌كات، به‌ڵام تائێستا شه‌ڕڤانان‌و هێزی پێشمه‌رگه سه‌لامه‌تن، هێزه‌كانیشمان به‌چه‌كی قورس وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه له‌كۆبانێ ئاشكرایكرد، شه‌ڕه‌كه ئێستا له‌به‌شی خۆرئاوای كۆبانێیه‌و وێڕای ئه‌وه‌ی داعش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی ڕه‌وانه‌كردبوو به‌مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌شه‌ڕڤانه‌كاندا، به‌ڵام توانرا بته‌قێندرێته‌وه‌و ئه‌میرێكی داعش‌یش كوژراوه، ژماره‌یه‌ك چه‌ك‌و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیش ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
ماوه‌ی زیاتر له 80 ڕۆژه هێزه كوردیه‌كان له‌خۆرئاوای كوردستان له‌به‌رگرییه‌كی بێوێنه‌دان، دژی گر‌وپی تیرۆریستی داعش كه هه‌وڵی داگیركردنی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان ده‌دات.
PM:04:31:06/12/2014