کەشناسی هەرێمی کوردستان: پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە

 


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی تەمموز، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، خێرای با لەسەر خۆ - مامناوەند دەبێت و خێرای با لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەگاتە سەرووی ٢٥کم لە کاتژمێرێکدا".

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت" پلە کانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە کەشناسی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوەرد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بە گوێرەی راپۆرتی کەشناسی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەم جۆرە دەبێت: هەولێر ٤٠ پلەی سیلیزی، لە سلێمانی ٣٩ پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەران ٢٧ پلەی سیلیزی لە گەرمیانیش ٤٤ پلەی سیلیزی دەبێت.



 




AM:10:55:08/07/2025