کۆما جڤاکێن کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردووەتەوە، ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە ڕۆژی هەینی بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوەیەک لە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان ''دەم پارتی'' دەڵێت "ئاگادار کراوینەتەوە رۆژی هەینی 11ـی تەمموز رێوڕەسمی چەکدانانەکە بەڕێوەدەچێت".
میدیاکانی نزی لە پەکەکە دەڵێن'' کەجەکە لە نامەیەکدا بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، رایگەیاندووە رێوڕەسمەکە پێشنیوەڕۆی رۆژی 11ی تەمموز لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت''.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو گرووپەی بڕیارە وەک نیشنادانی نیازپاکی چەک دابنێن، ژمارەیان لە نزیکەی 20 بۆ 30 گەریلادا دەبێت، چەکدانانەکە ڕاستەوخۆ نابێت بەڵکو لە ڕێگەی شاشەیەکی گەورە پەخشدەکرێت.