سەبەتەی نوێی بەشە خۆراک دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی پارێزگای سلێمانی بریکارەکانی خۆراک لە ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگی چوار بە داتای مانگی شەش.

بەپێی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکاتەوە لە ٢٦١ تا ٢٩١  ناوشار و دەرەوەی شار، دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی چوارەم بە داتای مانگی شەش دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە"ماددەکانی خۆراک بریتیە لە برنج سێ کیلۆگرام، شەکر یەک کیلۆ، زەیت یەک لیتر، نیسک یان نۆکی خڕ ٢٥٠ گرام، لەتکە نۆک ٧٥٠ گرام، دۆشاوی تەماتە ٤٠٠ گرام".

دەشڵێت" مادەی برنج ڕەزامەندی پێشوەختەی لەسەر دراوە و دابەشکردنی بەردەوام دەبێت تا هەموو بنکەکان وەریدەگرن".




PM:01:04:08/07/2025