کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستی پێکرد وپرسی مووچەی هەرێمی تێیدا نییە.
کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کەمێک لەمەوبەر دەستیپێکرد و بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ٤١ بڕگە لەخۆدەگرێت، هەمووی پەیوەستە بە ناوخۆی عێراقەوە و تا ئەم ساتە باسی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانی تێدا نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە دوومانگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و شاندێکی هەرێم بۆ گفتوگۆ و گەیشتن بە رێکەوتن لەسەر مووچە لە بەغدایە و بڕیاربوو ئەمڕۆ رەشنوسێک لەسەر رێکەوتنەکە بدرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بڕیاری لێبدرێت، بەڵام تا ئێستا ئەنجامێکی دڵخۆشکەری نەبووە و کۆبونەوەکە بە بێ باسکردنی پرسی مووچە دەستیپێکرد.