پرسی مووچە و نەوتی هەرێم خرایە نێو بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەدایە  میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە پرسی مووچە و نەوتی هەرێمی کوردستان خرایە نێو بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە.

میدیاکانی پارتی لە زاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بڵاویان کردووەتەوە کە  پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە و تاوتوێ دەکرێت وبڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە چەند ڕۆژێكە گفتوگۆی شاندی هەرێم و عێراق لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردەوامە سەبارەت بە هەناردەی نەوت و مووچەی فەرمانبەران و تەوتینی مووچە.




PM:03:52:08/07/2025