"زانیاریی ورد له‌سه‌ر تۆمه‌تبارانی ته‌قینه‌وەكە‌ی هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كرێت"
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌ولێرو كه‌ركوك ده‌گرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌رێم ده‌ڵێت، گیراوه‌كان عه‌ره‌بی كه‌ركوكن و ئه‌ندامی داعشن.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، تۆمه‌تباران به هه‌ماهه‌نگیی ئاسایشی هه‌ولێرو كه‌ركوك گیراون و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیان به‌وه‌داناوه كه جگه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر، ده‌ستیان له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانگی ئابی رابردوی شاری هه‌ولێرو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی 4 ی ئه‌م مانگه‌ی شاری كه‌ركوكیش هه‌یه، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 60 گه‌نجی شاری كه‌ركوك بوونه قوربانی.
عیسمه‌ت ئه‌رگوشی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به كەناڵی KNNی راگه‌یاند، به‌پشت به‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه، توانراوه تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی 19 ی مانگی رابردووی به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر بگرن، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پۆلیس و هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه قوربانی.
ئه‌رگوشی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و كه‌سانه‌ی گیراون، هاوڵاتی عه‌ره‌بی سنوری پارێزگای كه‌ركوكن و ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعشن، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش كه 19 ی مانگی رابردوو له‌به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن كه‌سێكی خۆكوژه‌وه ته‌قێنرایه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاماده كراوه.
له‌به‌ر ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش عیسمه‌ت ئه‌رگوشی ره‌تیكرده‌وه ئاماژه به ژماره‌ی گیراوه‌كان بدات.
PM:10:45:06/12/2014