کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر مووچە کۆتاییهات

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەكەی كۆتایی هات و بڕیاری ناردنی مووچە نەدرا، بەڵكو لیژنەیەكی وزاری بۆ پێكهێنرا کە گفتوگۆی لەسەر بکەن.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار درا لیژنەیەكی وزاری لە ٥ وەزارەت پێكبهێنرێت لە وەزیرانی (دارایی و پلاندانان و خوێندنی باڵا و نەوت و داد).

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە ئەم لیژنەیە لەگەڵ هەرێم کوردستان گفتوگۆدەکەن لەبارەی دوو رەشنوس کە لەلایەن عێراق و هەرێمەوە ئامادە کراون و دوای رێککەوتن لەسەر یەکیان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدەن.

بە پێێ زانیارییەکان سودانی ٤٨ کاتژمێری بۆ ئەو لیژنەیە دیاریکردووە تا تاوتۆیی هەر دووک رەشنوسەکەن بکەن.












PM:05:38:08/07/2025