لە خەبات پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و بنەماڵەیەك ڕوویدا و کوژرا و بریندار هەیە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندێکی سنووری قەزای خەبات گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و بنەماڵەیەک ڕوویدا کە بەهۆیەوە کوژرا و برینداری لێکەوتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، پاش ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەسەر کێشەی زەوی و زار گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو بنەماڵەی سنووری قەزای خەبات ڕوویدا و ئێوارەی ئەمڕۆش هێزێكی زۆری ئەمنی لە هەولێرەوە بەرەو سنووری قەزای خەبات بەڕێككەوتن بەمەبەستی دەستگیركردنی کەسایەتییەکی ناسراوی ئەو قەزایە. 

لە کاتی گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن بەشێك لە دانیشتووانی گوندی گردە ڕەشەوە ڕێگری لە هێزە ئەمنییەكان كرا و بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی كەوتە نێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارەكان. 

هەروەها بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە سێ کەس بریندار بوون و یەکێکی دیکەش گیانی لەدەستدا. 



PM:08:14:08/07/2025