دەقی پرۆژەی پێشنیارکراوی جیاوازی هەولێر و بەغداد بڵاوکرایەوە

دەقی ڕەشنوسی نێوان بەغدا و هەولێر بڵاوکرایەوە کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەدا گفتوگۆی لەسەر کرا. 

بەپێی ڕەشنووسی نێوان هەرێم و عێراق، داوای بەشداریپێكردنی كۆمپانیاكانی نەوت دەكات و بەرهەمی ئێستای نەوتی بە ٢٨٢ هەزار بەرمیل خەمڵاندوە كە ٦٥ هەزار بەرمیلی لێدەكرێت بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ.

هەروەها ڕەشنوسی یەکەمیان لەلایەن، لایەنە پەیوەندیدارەکانی فیدراڵییەوە پێشکەشکراوە و دووەمیان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە و تایبەتن بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و نا نەوتی هەرێم و دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران و تەوتینەوە.



PM:10:29:08/07/2025