ئەمڕۆ عەبدوڵا ئۆچ ئالان پەیامێکی نوێ رادەگەیەنێت

بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە ٩ ی تەموز بڕیارە سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کورستان، عەبدوڵا ئوچ ئالان پەیامێکی نوێ بڵاوبکاتەوە.

میدیای فرات نیوز کە میدیایەکی سەرەکی پارتی کرێکارانی کوردستانە لە هەواڵێکی بە پەلەدا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ عەبدوڵا ئۆچ ئالان پەیامێکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

لەگەڵ ئەم هەواڵەدا وێنەیەکی نوێی عەبدوڵا ئۆچ ئالان لەگەڵ شەش هەڤالێدا لە زیندان بڵاوکراوەتەوە.

ئەم پەیامە نوێیە لە کاتێکدا دێت کە بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا لە بناری قەندیل ژمارەیەک گەریلای پەکەکە وەک مەراسیمێکی سومبلی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک چاودێری سیاسی و کەسایەتییەکان چەک دابنێن.

رۆژی ٧ ی تەموزیش وەفدی ئیمرالی کە پێکهاتبوون لە (پەروین بوڵدان) و (مەدحەت سانجار)، لەلایەن ئەردۆغانیشەوە هەریەكە لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیریی میت و ئەفکان ئالا، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە لە پەرلەمانی تورکیا ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون کە کاتژمێرێکی خایاند.

ئەو کۆبوونەوەیەش دوای ڕۆژێك دێت لە دیداری شاندی (دەم پارتی) لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە دورگەی ئیمرالی کە لە پەیامێکدا کە دوای کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە، ئۆچ ئالان ئاماژەی بەوە کردووە کە پرۆسەی ئاشتی پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە.





AM:08:50:09/07/2025