دینار بەرامبەر دۆلار نرخێکی نوێ تۆمار دەکات
رۆژی چوار شەممە ٩ ی تەموز نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی کەمێک دابەزیووە.
پەیامنێری " سپی " لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار دینارە، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ١٤٠ هەزار ٩٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٢ هەزارو ٤٣٧ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٨ هەزارو ٣٨٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە هەزارو ٨١٨ دینار.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزارو ٩٦٥ لیرەی تورکی.
AM:11:05:09/07/2025