نوێنەری ئەمنی و سیاسی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ هەریەک لە نوێنەری حکومەتی ڕاگوزەری سوریا و بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەمریکا و فەرەنسا لە دیمەشق لە کۆبەنەوەدان بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕیکەوتنی ١٠ی ئاداری ئەم ساڵ کە لە نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع واژۆکرا.
کۆبونەوەکە بە بەشداری تۆماس باراک نێردەی ئەمریکا و ژان باپتیست فیڤەر نوێنەری حکومەتی فەڕەنسا بۆ کاروباری سووریا بەشدارن، بە پێی زانیاریەکانی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ١٠ی ئاداری نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەعمەد شەرعە.
ڕۆژی ١٠ی ئاداری ئەم ساڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ ئەحمەد شەرع ڕێکەوتنێکیان واژۆکرد لە چوارچێوەی ڕاگرتنی شەڕ و نوسینەوەی دەستوری نوێی سوریا و پاراستنی مافی نەتەوەکان و تێکەڵکردنی هێزەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کۆنترۆڵکردنی کێڵگە نەوتی و غازیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ، لە ١ی حوزەیرانی ئەم ساڵیشدا نوێنەرانی حکومەتی خۆسەر و سوریا کۆبونەوە و ڕاگەیاندنێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.