ئایشه دۆغان، وته‌بێژی ده‌م پارتی ڕایگه‌یاند، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌نگاوی مێژویی ناوه و پێویسته هه‌موان گوێ له عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بگرن و ئەکی هه‌مو حزبه‌كانی توركیایە به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌شڵێت "لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له مێژوی توركیا ده‌نوسینه‌وه".
ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند"پێویستە لە ماوەی رابردوودا چیمان گوتووە جێبەجێ بکرێت.".
دەشڵێت "پێویستە گوێ لە ئۆجەلان و دەنگی ئۆجەلان بگیرێت." ئاماژەی بەوەش کرد، "لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی تورکیا دەنووسینەوە."
وتەبێژی دەم پارتی دەخوازێت، هیچ کەسێک گومان بەو پرۆسەیە نەبات، "پرۆسەی ئاشتی تەنیا بابەتی تورکیا نییە و جیهانییە." جەختی لەوەش کردەوە، "هەموومان لەو پرسەدا مەبەستمان ئاشتییە و گومانی ناوێت."
ئایشەگول دۆغان دەڵێت" ١١ی مانگ لە سنووری پارێزگای سلێمانی وەکو هەنگاوی یەکەم رێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک گەریلای پەکەکە بەڕێوەدەچێت".
ئەوە لەكاتێكدایە عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ئەمڕۆ چوارشەممە له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاكه وه‌كو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه رۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته.
ده‌شڵێت، "پێویستە به‌ئاشكرا ئه‌وه بڵێم كه هه‌مو ئه‌و گۆڕانكارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون، به‌ورییاییه‌كی به‌رزه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازادبن".