ناوی ئەو گەڕەکانەی لە سلێمانی کارەبایان کرایە ٢٤ کاتژمێری بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ناوی ئەو گەڕەکانەی بڵاوکردەوە کە کارەبای ٢٤ کاتژمێریان پێ گەیشتووە و دەشڵێت، ١٤١ هەزار هاوبەش کارەبای ٢٤ کاتژمێریان پێگەیشتووە.

‎بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، تیایدا هاتووە: لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاووڵاتیان، سەرجەم گەڕەكەكانی ناو سەنتەر شاری سلێمانی (ناو شەقامی بازنه‌یی مەلیك مەحمود) كارەباكەیان بوەتە ٢٤ كاتژمێری.

‎باسی لەوەشکردووە: دوای تەواوبوونی ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی ڕووناكی زیاتر لە ٤١ گەڕەكی ناو سەنتەری شاری سلێمانی و ژمارەیەك گەڕەكی دەرەوەی سەنتەری شار كارەباكەیان بوەتە ٢٤ كاتژمێری كە لە ٩٢ فیدەرەوە كارەبا وەردەگرن.

‎گەڕەکەکانیش بریتین لە: (سێتوان _ زێڕینۆك _ خەبات _ یاڵەكەی خەبات _ شۆڕشی نوێ _ ئیبراهیم ئەحمەد _ كانیبا_ گوڵی شار _ گرین ستی _ شوقەكانی یەكگرتوو _ هۆمەرە كوێر _ گەڕەكی چیا _ نەخۆشخانەی هیوا _ نەخۆشخانەی ئەنور شێخە _ نەخۆشخانەی سمارت _ سەرشەقام _ بەشێكی مامۆستایان _ وەیس _ جولەکان _ بەرانان _ گردی عەلی ناجی _ كانی ئاسكان _ عەقاری _ شێخ فەتاح _ شێخ محێدین _ قالاوە _ چوارباخ _ شارەوانی _ حاجی ئاوا _ هۆتێل گراند میلینیۆم _ مامۆستایان _ باخان _ سەربەرزی _ مەجیدبه‌گ _ باخی سەعید بەگ _ كارێزەوشك _ هەواری تازە _ شێخان _ رزگاری تازە _ زەرگەتە _ شەهیدانی زەرگەتە _ گردی ئەندازیاران _ بەشێكی بەرانان _ بەختیاری _ بەختیاری تازە).

‎دەشڵێت: بە گوێرەی ئامارەكان کۆی گشتی ئەو هاوبەشانەی كە لە سلێمانی چوونەتە ناو پرۆژەی ڕووناكی و کارەباکەیان دەبێتە بەردەوام بریتیە لە (١٤٠،٠٠٠) هاوبەشی كارەبا كە (٥٠٤،٠٠٠) هاووڵاتی لێی سوودمەنددەبن، هەروەها ٢٩١مۆلیدەش كوژاونەتەوە.



PM:04:01:09/07/2025