رێباز حه‌ملان بریكاری پێشوی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له كۆتا رۆژه‌كانیه‌تی و یه‌كلا ده‌بێته‌وه و ده‌شڵێت، "ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌درێت به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر سێ هۆكاره، یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش ده‌ستی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی ناوخۆییه".
رێباز حه‌ملان له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له كۆتا رۆژه‌كانێتی و یه‌كلا ده‌بێته‌وه، به‌س بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه ئه‌و موناقه‌شه‌و وتوێژه تونده‌ی دوێنێ ٨ی (ته‌مموز/٧)ی ٢٠٢٥ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دكتۆر فۆئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌سه‌ر پرسی موچه‌و بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم رویدا".
دەقی بڵاوکراوەی رێباز حەملان:
بەس بۆ وەبیرهێنانەوە ئەو موناقەشەو وتوێژە توندەی دوێنێ 2025/7/8 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و دکتۆر فۆاد حسێن وەزیری دەرەوە لەسەر پرسی موچەو بودجەو شایستە داراییەکانی هەرێم رویدا ..
بەندە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بە نامەیەکی دورو درێژ بەرێزان قیادەی هەرێمم لێ ئاگادار کردەوە بە تەفاسیل و بە زانیاری و دۆکیومێنتی دروست کە ئەم پێشهاتانە روودەدات، وە نیەتی خراپتریشیان هەیە ئەگەر ئەم بابەتانەیان بۆ بچێتە سەر، قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێی دەکەن، من چەند مانگێك لە بەغداد بووم پیلان و عەقڵیەتی ئەوانم خوێندەوە كە نیەتیان چیە بەرامبەر بە هەرێم و دەستكەوتەكانی، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 2025/1/11 بە ئامادەبوونی وەزیرە کوردەکان لە بەغداد و بەشێک لە سەرۆکی کوتلە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە وردی ئەم دۆخەی ئێستام بۆ باسکردن کە روودەدات.
ئەو کاتەی من باسم لەم پلانانە کرد کە دژی هەرێم بەرێوەیە هەندێک بەرپرسی باڵای کورد لە حکومەتی بەغداد و هەندێک پەرلەمانتاری کورد لە بەغداد لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان کە لێیان تێک نەچێت پێچەوانەی من قسەیان کرد .
بەکورتی ئەوەی روودەدات بەرامبەرمان لە بەغداد سێ هۆکارە : یەکەم؛ پیلانێکی سیاسی زاڵمانەیە و بریارێکی نادەستوری و نادادییە دووەم؛ بانگەشەی پێشوەختەی لایەنەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. سێیەم: دەستی هەندێک کەس و لایەنی ناوخۆیی ناو هەرێمە کەبەردەوام جێبەجێکاری پلانەکانی هەندێک لایەنی شۆڤێنی عێراقین لە هەرێم