نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" ده‌ڵێت: "مه‌ڕاسیمی له‌ناوبردنی چه‌ك رۆژی هه‌ینی كاتژمێر ٨ بۆ ٩ به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٩ی حوزەیران نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كه‌جه‌كه، له‌باره‌ی ورده‌كاریی و كات و شوێنی مه‌ڕاسیمی له‌ناوبردنی چه‌ك، له باشووری كوردستان و به‌شداربوونی رۆژنامه‌نووسان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "مه‌ڕاسیمی له‌ناوبردنی چه‌ك، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١١ی تهمووز، كاتژمێر ٨ بۆ ٩ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شوێنی دیاریكراو ئاشكرا ناكرێت".
كه‌جه‌كه ده‌ڵێت: "به‌ڵام پاس دابینكراوه و هه‌موو به‌شداربوان ده‌گه‌یه‌نێته شوێنێك نزیك له شوێنی دیاریكراوی مه‌ڕاسیمه‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له (هۆتێل ئاشوور) له شارۆچكه‌ی دوكان ئاماده بن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌شداربوونی ڕۆژنامه‌نووسان پێویست به هیچ خۆتۆماركردنێكی پێشوه‌خته ناكات، به‌ڵام پێویسته باجی تایبه‌تی ڕۆژنامه‌وانیی و ناسنامه‌تان پێ بێت و خۆتان بناسێنن، له‌و شوێنه‌ی كه بۆی ده‌برێن بۆ ڕووماڵكردن".
راشیگه‌یاندووه كه "مه‌ڕاسیمه‌كه له شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌وه نیشان ده‌درێت، هه‌روه‌ها ده‌توانن به خواستی خۆتان دیمه‌ن و ده‌نگی خامی مه‌ڕاسیمه‌كه به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌و شوێنه كاره‌بای لێ ده‌بێت، به هۆكاری ئه‌منیی ناتوانن لێدوان له ئه‌ندامانی گرووپه‌كه وه‌ربگرن، به‌ڵام قسه‌كردن له‌گه‌ڵ چاودێره‌كان ئاساییه".