به به‌شداری نوێنه‌ری فڕه‌نسا و ئه‌مریكا، شاندی خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و حكومه‌تی كاتی دیمه‌شق كۆبونه‌وه و جەختیان کردەوە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوانیان.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هاوارنیوز، له كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کە له‌نێوان شاندی خۆبەڕێوبەری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و حكومه‌تی كاتی دیمه‌شق، نوێنه‌ری فڕه‌نسا و ئه‌مریكا ئاماده‌بوون و له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی هه‌شت خاڵی 10ی ئازاری ئه‌مساڵ گفتوگۆ كراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، چوار دۆسیه‌ی سه‌ره‌كیی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه و گرنگترین ئه‌و دۆسیانه‌ش بریتی بون له پرسی ئابوریی، سه‌ربازیی، داهاتوی سوریا و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌سه‌ده و حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شق.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیاره جارێكی دیكه كۆبونه‌وه له نێوانیاندا به‌ڕێوبچێت به ئامانجی ته‌واوكردنی گفتوگۆكان و به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتون.